عەلی باباجان : میدییای ئازاد فریادڕەسی كۆمەڵگەیە

جیهان 24/07/2021

سەرۆكی پارتی دەڤای توركیا عەلی باباجان لە 24 \7 واتە ئیمڕۆ كە لەتوركیا تایبەت كراوە بەجەژنی میدیا كاران ڕایگەیاند بونی میدییایەكی ئازاد و سەربەخۆ و كاراو چالاك لەتوركیا لەداهاتودا دەبێـتە فریادڕەسی كۆمەڵگەی توركی لەدەستی ئەو هەمو ناعەدالەتی و  گەندەڵییە ی كە ئێستا لەتوركیا دەگوزەرێت.
باباجان ڕاشیگەیاند كە سەرەڕای ئەو هەمو ڕێگری و ئازاردانەی ڕۆژنامەنوسان و میدیاكاران لەلایەن دەسەڵاتی توركیاوە بەڵام هەمویان پێكەوە كەم و زۆر توانیویانە هەمو  ئەو گەندەڵی نادادپەروەری و پێشێلكردنانەی مافی مرۆڤ كە لەتوركیا دەگوزەرێت ئەوان توانیویانە زۆر بەئازایانە نیشانی توركیا و ڕای گشتی بدەن.