بەهۆی سیخوڕییەوە سەرۆكی فەرەنسا ژمارەو موباییلی خۆی دەگۆڕێت
جیهان 24/07/2021
سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت دامه‌زراوه‌ی هه‌واڵگری مه‌غریب له رێگای پرۆگرامی سیخوڕی پێگاسوس'ه‌وه كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای NSO Groupی ئیسرائیلی به‌رهه‌م هێندراوه، سیخوڕی به‌سه‌ره‌وه كراوه و هه‌وڵ دراوه گوێی لێ بگیردرێت، مۆبایل و ژماره‌ی مۆبایلی خۆی گۆڕی.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵه‌ی له میدیاكانی فه‌ڕه‌نسا بڵاو كراوه‌ته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاو بووه‌وه مۆبایلی سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن له رێگای پرۆگرامی سیخوڕی پێگاسوس'ه‌وه به ئامانج ده‌گیرێت، ماكرۆن ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی و به‌رگریی وڵاته‌كه‌ی كۆ كردووه‌ته‌وه.
ماكرۆن ئه‌و مۆبایل و ژماره‌ی مۆبایله‌ی گۆڕیووه كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت، له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی هه‌واڵگری مه‌غریبه‌وه كراوه‌ته ئامانج.
بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت كه دامه‌زراوه‌ی هه‌واڵگری مه‌غریب له ئاداری ٢٠١٩ه‌وه له رێگای پرۆگرامی سیخوڕی پێگاسوس'ه‌وه چاودێری یه‌كێك له مۆبایله زیره‌كه‌كانی ماكرۆن ده‌كات كه له ٢٠١٧ه‌وه به‌كاری ده‌هێنێت و زیاتر بۆ په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌وان و میدیاكاران به‌كاری ده‌هێنێت.
بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت هه‌وڵ ده‌درێت دزه بكرێته ناو مۆبایلی زیاتر له ١٠٠ كه‌س كه جگه له ماكرۆن سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی، فه‌ڕه‌نسا، ئێدوارد فلیپ و چه‌ند گه‌وره به‌رپرسێكی دیكه و رۆژنامه‌وانانی له‌نێو دان.