لەبەغداوە هاتبوو، لەگەرمیان خنكا

کوردستان پێش 2 هەفتە

چاودێر
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە گەنجێكی بەرەگەز عەرەب، لەسنووری ئیدارەی گەرمیان، خنكا.
ئیبراهیم محەمەد، بەڕێوەبەری بنكەی بەرگریی شارستانیی كەلار، رایگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ، لەناو رووباری سیروان گەنجێك بەناوی مەهدی عەباس لەكاتی مەلەكردندا خنكا.
وتیشی،" ئەو گەنجە لەنێوان شارۆچكەكانی كەلار و خانەقین، لەرووبارەكە نزیك بە گوندی ساڵح ئاغا خنكا و پاشتر تەرمەكەی دەرهێندرا".
ئاشكراشیكرد: گەنجەكە تەمەنی 20 ساڵ بووە و گەشتیار بووە، لەبەعداوە هاتبوو بۆ گەرمیان.