"هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە دیار نییە" منداڵێك گیانی لەدەستدا

کوردستان 22/07/2021

چاودێر
بەهۆی ئاگركەوتنەوەكەی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە،  لەیەكێك لەخێمەكانی ماڵێكی كەمپی ئاشتی لەنزیك ناحیەی عەربەتی سەر بەپارێزگای سلێمانی،  منداڵێك گیانی لەدەستدا.
رێكان جەمال، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سلێمانی، راگەیاند: دوای ئەوەی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لەناو یەكێك لەخێمەكانی كەمپی ئاشتی لەعەربەت، بەهۆكارێكی نەزانراو ئاگر كەوتەوە، دواتر لەلایەن تیمەكانی بەرگری شارستانی سلێمانی ئاگرەكە كۆنتڕۆڵكرا.
وتیشی، "رووداوەكە مردنی منداڵێكی لێكەوتەوە كە لەكاتی رووداوەكە لەناو خێمەكەدا خنكاوە، هۆكاری ئاگرەكەش تا ئێستت دیار نییە".
كەمپی ئاشتی دەكەوێتە عەربەت، زیاتر لەدوو هەزار خێزانی ئاوارەی نیشتەجێكراو لەخۆ دەگرێت و سەرجەمیان خەڵكی شنگال و موسڵن.