عیراق و كوەیت بڕی بەرهەمهێنانی نەوت زیاد دەكەن

ئابوری 18/07/2021


سەرچاوەیەك لە رێكخراوی ئۆپیك بڵاویكردەوە ، ئۆپیك رەزامەندی نیشانداوە هەر یەك لە عیراق وكوەیت بڕی بەرهەم هێنانی نەوت رۆژانە 150 هەزار بەرمیل نەوت زیاد بكەن و بشكی ئیماراتی عەرەبیش رۆژانە بكرێتە 3ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل نەوت.
بەگوێرەی سەرچاوەكە ئەم بریارە لە مانگی ئایاری ساڵی 2022 وە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
سەرچاوەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە رێكخراوی ئۆپیك رەزامەندی نیشانداوە لەسەر هەمواركردنی بڕی بەرهەم هێنانی نەوت لەسەر بنەمای بەرهەم هێنانی عەرەبستانی سعودیەو روسیا لە مانگی ئایاری ساڵی داهاتوەوە بكرێتە 11ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە كە پێشتر بڕی بەرهەم هێنانی نەوتی ئەو دوو وڵاتە 11ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە بوو.