چوار حەشارگەی تێرۆریستانی داعش لە كەركوك لەناودەبرێت

کوردستان 18/07/2021


ئاژانسی هەواڵگری ولێكۆڵینەوەی فیدراڵی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عیراق بڵاویكردەوە ـ چوار حەشارگەی تێرۆریستانی داعش یان لەناوبردوەو دەستیشیان گرتوە بەسەر فرۆكەیەكی بێفرۆكەواندا لە پارێزگای كەركوك.
ئاژانسی هەواڵگری عیراق لە راگەیاندراوێكدا بڵاویكردوەتەوە بەپشت بەستن بە زانیاری ووردی هەواڵگری هێزەكانی ئاژانسی هەواڵگری ولێكۆڵینەوەی فیدراڵی  سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عیراق بەهاوكاری فیرقەی پێنجی پۆلیسی فیدراڵی توانرا 4 حەشارگەی تێرۆریستانی داعش لەناوببرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر بڕێك تەقەمەنی تێرۆریستان دا لە ناوچەی وادی ئەبو خەناجر و گوندی ئەلرزم و دۆڵی كرحە غازان ی سەر بە ناحیەی ریاز لە پارێزگای كەركوك.
بەگوێرەی راگەیاندراوەكە لە حەشارگەكان دەست گیراوە بەسەر جل وبەرگی سەربازی و مەنجەڵی چێش لێنان و چەند بۆمبێكی دەستكرد و 4 روكێت و فرۆكەیەكی بێفرۆكەوان دا.