ئاگر لە هۆتێلێكی شاری كەربەلا دەكەوێتەوە

عێراق 18/07/2021


بەریوەبەرێتی بەرگری وشارستانی بڵاویكردەوە،ئەمرۆ یەكشەممە تیمەكانی بەرگری و شارستانی كۆنترۆڵی ئەو ئاگرەیان كردوە كە لە هوتێلێكەی شاری كەربەلا كەوتبوە وتوانیویانە 78 سەرنشینی میوانخانەكە رزگار بكەن.
بەریوەبەرایەتی بەرگری شارستانی لە راگەیاندراوێكدا بڵاویكردوەتەوە: ئەمرۆ 
ئاگر لە هوتێلی زەی ئەلحسین و چەند دووكانێك كەوتوەتەوە لە شاری كەربەلا 
بە گوێرەی راگەیاندراوەكە هوتێلەكە لە 4 نهۆم پێكهاتوە و دەستبەجێ تیمەكانی بەرگری شارستانی گەیشتوەنەتە شوێنی رووداوەكە و لە رێگەی پەیژەی تایبەتیەوە توانیوانە 78 سەرنشین رزگار بكەن 
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە تیمەكانی ئاگر كوژاندنەوە لەچوار لاوە هەوڵی كوژاندنەوەی ئاگرەكەیان داوەو توانیویانە ئاگرەكە كۆنترۆڵ بكەن 
لەو رووداوەدا منداڵێك گیانی لەدەستداوەو چەند كارمەندێكی تیمەكانی ئاگركوژاندنەوە دووچاری حاڵەتی تەنگە نەفەسی هاتون 
ئاشكراشی كردوە لەلایەن تیمەكانی بەڵگەی تاوانەوە لیكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستی پێكردوە بەمەبەستی ئاشكرا كردنی هۆكاری ئاگركەوتنەوەكە.