(بەلەمی نادیار)ی سامی هادی بڵاودەکرێتەوە

ڕەخنەی چاودێر 18/07/2021

بەلەمی نادیار، ناونیشانی کتێبێکی نوێی سامی هادی شاعیر و روناکبیرە کە بەم نزیکانە لەلایەن ناوەندی باڵندە چاپ و بڵاودەکرێتەوە.
لە یەکێک لە شیعرەکانی نێو ئەم کتێبەدا، سامی هادی نوسیویەتی:
[ژنه‌كه‌م دوو ساڵ و شانزه‌ ڕۆژه‌
ته‌نیا باسى ته‌متوومان ده‌كات
ده‌ڵێت، خه‌وبینینم ون كردووه‌
ئه‌و ده‌ڵێت:
پیاو جگه‌ له‌ تاریكى هیچى تر نییه‌
ده‌ڵێت:
ئه‌سپ و پیاو ئیتر ڕۆیشتن]

سامی هادی، ساڵی ١٩٦٢ لە هەولێر لە دایک بووە. “ئایینی گیاکان” و “زەنگێک لە کەناری بێهوودەیییەوە” دوو کتێبی شیعریی ئەون. هەروەها عەبدوڵڵا تاهیر بەرزنجی کۆمەڵێک لە شیعرەکانی کردووە بە عەرەبی و بە ناوی “لا منزل یشبە البحر” لە بیرووت چاپ و بڵاو بووەتەوە.