هەژار زەهاوی میوانی چاودێر دەبێت

رۆشنبیری 15/07/2021

لە درێژەی کۆڕە فکری و هونەرییەکانی تۆڕی ناوەندی رۆشنگەریی چاودێر، رۆژی شەممە ١٧-٧-٢٠٢١ بنکەی روناکبیریی گەلاوێژ کۆڕێک بۆ هونەرمەند هەژار  زەهاوی رێکدەخات.

(ئاڵنگاری و ئەگەرەکانی پێشکەوتنی موزیکی کوردی) ناونیشانی کۆڕەکە دەبێت و لە کۆتایشدا هونەرمەند چەند پارچەیەک دەف ژەنین پێشکەش دەکات.

کۆرەکە رۆژی شەممە ١٧-٧-٢٠٢١ سەعات ٤ و ٣٠ دەقیقەی ئێوارە لە هۆڵی شەهید ئازاد هەورامی لە ناوەندی رۆشنگەری چاودێر بەڕێوەدەچێت.