دوای 200 ملیار دینارەكە، بەغدا پارەیەكی زۆرتری رەوانەی هەرێم كرد

ئابوری 15/07/2021

چاودێر
بەرێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم، ئاشكرایكرد، حكومەتی عێراق زیاتر لەچوار ملیار دیناری وەك قۆناغی یەكەمی پارەی جووتیارانی هەرێم بۆ ساڵی 2021 رەوانە كردووە و دوای پشووەكانی جەژن، دەست بەدابەش كردنی دەكەن.
نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لەوەزارەتی بازرگانی هەرێم، رایگەیاند: قۆناغی یەكەمی پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی 2021ی گەیشتە هەرێمی كوردستان، بەڵام بەهۆی رێكارە ئیدارییەكان كە چەند رۆژێكی پێدەچێت، دوای پشووەكانی جەژن دەست بەدابەش كردنی پارەكە دەكەن.
 ناوبراو، وتیشی "رەوانەكردنی قۆناغی یەكەمی پارەی گەنمی جوتیاران بۆ پارێزگاكانی هەرێم بەم جۆرەیە، دوو  ملیار و 500 ملیۆن دینار بۆ پارێزگای سلێمانی، و ملیارێك و 500 ملیۆن دینار بۆ هەولێر و ملیارێك دیناریش، بۆ پارێزگای دهۆكە".
روونیشیكردەوە،" پارەكە زووتر دەدرێت ئەو جووتیارانەی گەنمیان رادەستی سایلۆكان كردووە".
پێشتر و لەهەفتەی رابردوودا، بەبڕیاری مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق، بڕی 200 ملیار دینار وەك سولفە رەوانەی هەرێمی كوردستان كرا.