فەڕەنسا ژیان لەناو یاریگاكان ئاسایی دەكاتەوە

وەرزش 14/07/2021

فەڕەنسا لەوەرزی نوێدا سەرجەم ئەو كۆتو بەندانە هەڵدەگرێت لەبەردەم ئامادەبوونی هاندەران لە یاریگاكاندا، لەبەرامبەردا پێویستە هاندەران بەڵگەی دڵنیاكەریان پێبێت سەبارەت بە پێكوتەی كۆڤید 19ی یان پشكنینیان كردبێت.
روكسانا ماراسینیانو وەزیری وەرزشی فەڕەنسا بۆ رۆژنامەنوسان رایگەیاند: بەڵـێ‌ ژیانی ئاسایی دەگێرینەوە بۆ ناو یاریگاكان، بەڵام پێویستە هاندەران ئاگاداری سەرجەم رێنمایە تەندروسیەكان بن  لەكاتی چونە ناو یاریگاكان، كە ئەمەش داواكاری سەرەكیمانە بۆ ئاساییكردنەوەی یاریگاكان.
وتەكەی روكسانا ئاماژەیەكە بۆ ئەوەی هاندەران دەبێت یان پێكوتەیان وەرگرتبێت یان پشكنینی كۆڤید 19 یان كردبێت ئامادەبونیان لەناو یاریگاكان، بڕیارە خولی فەڕەنسا (لیگا وەن) لە 8ی مانگی ئاب دەست بەیاریەكانی بكاتەوە.