ئولیڤیە جیرو پەیوەندی بە میلانەوە دەكات

وەرزش 14/07/2021

ئولیڤیە جیرو یاریزانی هێرشبەری هەڵبژاردەی فەرەنساو یانەی چێڵسی ئینگلیزی بەتەواوی نزیكبۆتەوە لە پەیوەندیكردن بەیانەی ئەی سی میلانی ئیتالییەوە بۆ ماوەی دو وەرز بە بڕی سـێ‌ ملیۆن یۆرۆی ساڵانە.
سكای سپۆرتی ئیتالی رایگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتودا ئولیڤیە جیرو پەیوەندی بەیانەی میلانی ئیتالیەوە دەكات و سەرجەم پشكنینە پزیشكیەكان ئەنجام دەدات، لە گرێبەستی ئەو یاریزانەشدا هاتوە جگە لە دەستەوارەی یاریزانەكە میلان بڕی یەك ملیۆن یۆرۆی تر دەدات بە یانەی چێڵسی.