مینو رایۆلا: 40 ملیۆن یۆرۆ كرێی گواستنەوەی هالاندە

وەرزش 14/07/2021

فابریزیو رومانو رۆژنامەنوسی وەرزشی ئیتالی رایگەیاند: یانەی چێڵسی ئینگلیزی بۆ ئەوەی تواناكانی ئیرلینگ هالاند دەست بخات پێویستی بەم سەركێشانەیە. و ئەم بڕە پارانە ئامادە بكات:
-150 ملیۆن یۆرۆ بۆ یانەی بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی.
-30 ملیۆن یۆرۆ بۆ موچەی ساڵانەی هالاند.
مینۆ رایۆلا بریكاری كارەكانی هالاند بۆ پێگەی سكای سپۆرت رایگەیاند، لە بەرامبەر سازدانی ئەو گرێبەستە 40 ملیۆن یۆرۆم دەوێت، وتیشی  كـێ‌ 40 ملیۆن یۆرۆی ئامادەیە كە مەبەستی یانە بەهێزەكانی وەك پاریس و ریاڵمەدریدو چێڵسیە ئەوا ئەم هاوینە هالاند لەگەڵ ئەو گرێبەست دەكات.