راشفۆرد.. لە هێرشی رەگەزپەرستەكان خۆشنابین

وەرزش 13/07/2021

دوای دۆڕاندنی ئینگلیز لە یۆرۆی 2020 بەرامبەر بە ئیتالیا بە لێدانی یەكلاكەرەوە، رۆژنامەكانی ئەو وڵاتە بەم شێوەیە بیروڕای خۆیان بڵاوكردەوە:
رۆژنامەی میرۆر: لەبارەی هەڵسوكەوتی هاندەرانی ئینگلیز دەدوێت، كە لەگەڵ رۆحی وەرزش یەكناگرێتەوە وەك پەلاماری پۆلیس و هاندەران، و چونە ژوورەوە بۆ ناو یاریگای ویمبڵی بەبێ‌ بڕینی بلیت.
رۆژنامەی تەلەگراف: ئەوەی رویدا زۆر سەخت بوو، دوای گەیشتنی هەڵبژاردەكە بە یاری كۆتایی و دۆڕاندنمان بەو شێوەیەی لە دراما دەچوو.
دەیلی مەیل: باسی ساوسگێیت راهێنەری هەڵبژاردەی ئینگلیز دەكات، كە بەرگری لە یاریزانی هەڵبژاردەكەی راشفۆرد، سانشو، ساكا دەكات، لەدوای ئەوەی سەركەوتو نەبون لە لێدانی پەنالتی، هەرسێكیان روبەڕووی چەندین دروشمی رەگەزپەرستی بوونەوە.
پێشتریش راشتفۆرد داوای لێبوردنی لە هاندەرانی وڵاتەكەی كرد سەبارەت بە لەدەستدانی پەناڵتی، بەڵام وتیشی بەهیچ شێوەیەك لەوانە خۆشنابین كە هێرشی رەگەزپەرستیان كردوەتە سەرمان. دوای لەدەست دانی لێدانی یەكلاكەرەوە لە یاری كۆتایی لەلایەن هەرسـی یاریزانی رەشپێستی ئینگلیزی (راشفۆردو سانشو ساكا) هێرشی رەگەزپەرستیان زۆر كرایە سەر.