كاپتنەكەی بەرشەلۆنە پەیوەندی بەریاڵەوە دەكات

وەرزش 13/07/2021

لە رێكەوتنێكی چاوەڕواننەكراوداو دوای كۆتایهاتنی گرێبەستەكەی یانەی ریاڵمەدریدی ئیسپانی خاومی گاردی یاریزانی تەمەن 19 ساڵ و كاپتنی لاوانی بەرشەلۆنە پەلكێشی ریزەكانی كرد، دوای پێنج ساڵ یاریكردن لە تیپی لاوانی یانە كەتەلۆنیەكە خامی گاردی كۆتایی بە مانەوەی هێناو لەمەودوا لەژێر چاودێری رائول گۆنزالیسی راهێنەری تیپی كاستیا یانەی شاهانە دەست بە مەشقەكانی دەكات.
نوێ‌ نەكردنەوەی ئەم گرێبەستە لەلایەن ئیدارەی بەرشەلۆنەوە بوەتە جێی ناڕەزایەتی هاندەرانی یانەكە، چونكە ئەو یاریزانە ئاستێكی ناوازەی هەیە لە باڵەكاندا و دەتوانێت بە هەردولای راست و چەپ یاری بكات، بۆیە گەر رائول گۆنزالیس توانی برەو بە تواناكانی گاردی بدات ئەوا ئەم گرێبەستە دەبێتە لێدانێكی قورس بۆ یانەی بەرشەلۆنە، چونكە یاریزانەكە بەبێ‌ هیچ بەرامبەرێك و دەستكەوتێكی دارایی پەیوەندی بە یانەی مەدریدەوە كردوە.