یونایتد هەوڵی گواستنەوەی ڤاران دەدات

وەرزش 13/07/2021

پێگەی سكای سپۆرتی بریتانی بڵاویكردەوە بۆ وەرزی نوێی پریمەرلیگ مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی بە ئاگاداری یانە مەدریدیەكە وتوێژەكانی بۆ گواستنەوەی رافائیل ڤارانی بەرگریكاری دەستپێكردوە، پێگەی سپۆرت وتیشی، وتوێژەكان بە ئاگاداری یانەی ریاڵمەدریدی ئیسپانی ئەنجامدراوەو گەر یانە ئینگلیزیەكە لەسەر مەرجەكانی ڤاران رێكەوێت، ئەوكات لەسەر پرسە داراییەكان لەگەڵ ئیدارەی یانەكەی وتوێژدەكەن.
ڤارانی تەمەن 28 ساڵ كۆتا وەرزی خۆی لەگەڵ یانە ئیسپانیەكە بەرێدەكات بۆیە ریاڵ دەیەوێت سود لە توانا داراییەكان ببینێت و گرێبەستەكەی لەگەڵ مانچستەر بەكۆتا بگەیەنێت.
لەلایەن خۆیەوە یانە ئینگلیزیەكەش دەیەوێت بۆ وەرزی نوێی 2022 هێڵی بەرگری یانەكەی زیاتر بەهێز بكات  و هەمو هەوڵێكیشی بۆ بەدەستهێنانی خولی پریمەرلیگە كە چەندین وەرزە ئەو یانەیە لێی بێ‌ بەشە.