یوفا پێكهاتەی نمونەیی یۆرۆی 2020 دەستنیشانكرد

وەرزش 13/07/2021

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا پێكهاتەی نمونەیی یۆرۆی 2020 دەستنیشانكرد كە پێنجیان لە هەڵبژاردەی ئیتالیایەو سـێ‌ یاریزانیش لە هەڵبژاردەی ئینگلتەرایە.
لە ئیتالیا هەریەكە جیانلویجی دونارۆما گۆڵپارێز كە بە باشترین یاریزانی پاڵەوانێتیەكەش هەڵبژێردراو لە هێڵی بەرگری  لیۆناردۆ پۆنۆتچی، لیۆناردۆ سپیناتزۆلا. لە  هێڵی ناوەڕاستیش جۆرجینیۆ و فیدریكۆ كییزا.
هەروەها لە هەڵبژاردەی ئینگلتەرا هەریەكە لە كایل ۆكەری و هاری ماگوایەر لە هێڵی بەرگری و لە هێرشبەریش رەحیم ستیرلینگ.
هەروەها لە هەڵبژاردەی ئیسپانیاش پێدرێ‌ و هەریەكە لە بییر ئیمیلی  هۆیبێرگ دانیماركی و رۆمیلۆ لۆكاكۆی بەلجیكی لە پێكهاتەكەدان.