بەهۆی سووتانی نەخۆشخانەکەی زیقارەوە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ١٢ کەس دەرچوو
عێراق 13/07/2021
چاودێر
فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەڕێوەبەری تەندروستی زیقار و ١١ کەسی دیکە لەلایەن دادگاوە دەرچوو.
بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لەڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لەنەخۆشانەى ئیمام حوسێن لەزیقار، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەڕێوەبەری تەندروستی زیقار و ١١ کەسی دیکە لەلایەن دادگاوە دەرچوو.
ئەم فەرمانە بەپێی ماددەی ٣٤٠ لەیاسای سزادان دەرچووە، بەتۆمەتی کەمتەرخەمی لەبەڕێوەبردندا و بوونەتە هۆکاری گیانلەدەستدان و برینداربوونی سەدان نەخۆش.
شەوی ڕابردوو لەنەخۆشخانەى ئیمام حوسێن ئاگرێک کەوتەوە، کە بەهۆیەوە زیاتر لە ٦٠ کەس گیانیان لەدەستدا و دەیانی دیکەش سووتان و برینداربوون.