ساڵی داهاتوو نرخی خۆراك لە جیهاندا دادەبەزێت

ڕاپۆرت 06/07/2021


رەمەزان شێخانی 
رێكخراوی هاریكاری ئابوری و گەشە پێدانی سەر بە نەتەوە یەكگرتوەكان پێش بینی دەكات ساڵی داهاتوو نرخی خۆراك لە جیهاندا دابەزێت.
بەگوێرەی رێكخراوەكە ساڵی داهاتوو نرخی خۆراك دادەبەزێت و بەكاربەران كەمێك پشوو دەدەن بەهۆی دابەزینی نرخ و دابەزینی خواست و بەرزبونەوەی بەرهەم.
لەماوەی 9 ساڵی رابردوودا بەهۆی خواستی گەورەی چین و مەترسیەكان لە گۆرانكاری كەش وهەوا تێچووی خۆراكی جیهانی تەكانێكی گەورەی داو نرخی خۆراك بەرزبوە و فشارێكی گەورەی لەسەر بەكاربەران درووست بوو بەهۆی كۆڤید 19ەوە.
رێكخراوی هاریكاری ئابوری و گەشە پێدان لە راپۆرتێكدا بڵاویكردوەتەوە لەماوەی دوو ساڵی داهاتوودا نرخ دادەبەزێت و تا رادەیەك تا ساڵی 2030 جیگیر دەبێت و خواست لەسەر دانەوێڵەو ماسی كەم دەبێت و بەروبومە كشتوكاڵیەكان زیاد دەكات.
پێشبینیشی كردوە خواست لەسەر بەرهەمە كشتوكاڵییەكان ساڵانە بەرێژەی 1.2% بێت لە دە ساڵی داهاتوودا بەراورد بە دە ساڵی رابردوو كە 2.2% بوە و رێژەی بەرهەم هێنان 1.4% زیاد بكات.
ئاشكراشی كردوە بە هۆی كۆت بەندە سیاسیەكانەوە گەشەكردنی بەرهەم هێنان لە ئەمریكای باكوور و ئەوروپای خۆرئاوایی و ئاسیای ناوەراست تووشی داكشان دەبێت.
لەراپۆرتەكەدا ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە كە بشكی تاك لە بەكاربردنی گۆشت لە جیهاندا بە رێژەی 0.3% لەماوەی دە ساڵی داهاتوودا بەرزدەبێتەوە ، لەوڵاتە دەوڵەمەندەكانیش بەكاربەران رێژەی خەرجكردنیان كەمتر دەبێتەوە.
روونیشیكردوەتەوە خواست لەسەر گۆشتی مریشك و شیرەمەنی زیاتر دەبێت و بەهۆی مەترسی تەندروستی و ژینگەیی رێژەی بەكاربردنی گۆشتی سوور كەمتر دەبێتەوە و پێش بینیش دەكرێت گۆشتی پەلەوەر 41% سەرچاوەی پرۆتین پێكبهێنێت تا ساڵی 2030 .