دەوڵەمەندترین وهەژارترین وڵاتانی كیشوەری پیر

ئابوری 04/07/2021


بەگوێرەی لێكۆڵینەوەیەك كە لەلایەن بانكی ناوەندی ئەوروپاوە بڵاوكراوەتەوە دەوڵەمەندترین و هەژارترین ولاتانی كیشوەرە پیرەكەی دیاری كردوە.
بەپشت بەستن بە توانای دارایی خێزانەكان لە سێ مانگی كۆتایی ساڵی 2020 و بەپێی راپۆرتێكی سی ئێن بی سی ئەمریكی دەركەوتوە خێزانە دانیماركیەكان دەوڵەمەندترین خێزانن لە كیشوەری ئەوروپا و بڕی داهاتی ساڵانەی  خێزانەكان دەگاتە 1.88 ملیۆن كرۆن لە ساڵێكدا كە دەكاتە 300 هەزار دۆلار 
روونیشیكردوەتەوە سامانی دارایی دانیماركییەكان بریتیە لە 1.32 ملیۆن كرۆن دانیماركی واتە نزیكەی 3 جار لە ناوەندی سامانی وڵاتانی دیكەی یەكێتی ئەوروپا زیاترە.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كردوە بەگوێرەی راپۆرتێكی تۆڕی چارەسەری بوژانەوەی سەر بە نەتەوە یەكگرتوەكان گەلی دانیمارك و گەلی فیلاندە بە دڵخۆشترین گەلانی جیهان دادەنرێن
لە پاش خێزانە دانیماركییەكان خێزانەكانی لۆكسمبۆرگ بە پلەی دووەم دێت لە رووی دەوڵەمەندیە كە داهاتی ساڵانەیان دەگاتە 1.58 ملیۆن كرۆن و پاشان سویدیەكان بە پلەی سێهەم و خێزانە هۆڵەندایەكانیش بە پلەی چوارەم دێن.
لە بەرامبەردا خێزانەكانی رۆمانیا بە هەژارترین خێزان دادەنرێن لە وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا و داهاتی ساڵانەی خێزانەكان دەگاتە 80 هەزار كرۆنی دانیماركی.