پسپۆڕان داوا لەخەڵك دەكەن ژەمی دووەمی ڤاكسین وەربگرن

تەندروستی 29/06/2021



چاودێر:
پسپۆڕانی سەنتەری سی دی سی داوا دەكەن ئەو كەسانەی ژەمی یەكەمی ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرگرتووە ژەمی دووەمی ڤاكسین وەربگرن بۆئەوەی پارێزراو بن لەجۆرە نوێیەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
پسپۆڕان دەڵێن وەرگرتنی ژەمی دووەمی ڤاكسینی كۆرۆنا زۆر پێویستە بۆ دەستكەوتنی پارێزراوی تەواوەتی لەهەموو جۆرەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، چونكە جۆری نوێی كۆرۆنا ناسراو بەدەلتا زۆر بەئاسانی و خێرایی بڵاودەبێتەوە و دەبێتە هۆی دەركەوتنی نیشانەی قورستر و مەترسیدارتر لەجۆرەكانی دیكەی كۆرۆنا.
سەنتەری ئەمریكی بۆ كۆنترۆڵكردنی نەخۆشیەكان و خۆپاراستن سی دی سی بڵاویكردەوە ئەگەرێكی كەم هەیە ئەو كەسانەی ڤاكسینیان وەرگرتووە تووشی جۆرە نوێیەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بن و لەكاتی تووشبوون ئەوا زیانیان كەمتر دەبێت.
روشیل والینسكی بەرێوبەری سەنتەری ئەمریكی بۆ كۆنترۆڵكردنی نەخۆشیەكان و خۆپاراستن دەڵیت"ژەمی یەكەمی ڤاكسینی كۆرۆنا هەندێك پارێزگای دابین دەكات، بەڵام ژەمی دووەم پارێزگارییەكی گەورەتر دابین دەكات بۆ بەرەنگاربوونەوەی جۆری دەلتا و جۆرەكانی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا"

 سەرچاوە: ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی