بەر لە 30 ساڵ لە دواین سەردانی سەرۆكی میسر بۆ عیراق چی روویدا؟

ڕاپۆرت 27/06/2021


رەمەزان شێخانی
ئەمرۆ یەكشەممە لە پاش تێپەربوونی 30 ساڵ بەسەر دواین سەردانی سەرۆكی میسر بۆ عیراق عەبدولفەتاح سیسی سەرۆكی میسر سەردانی بەغدای كرد
كەی دواین جار سەرۆكی میسر سەردانی عیراقی كرد و لەو سەردانەدا چ روویدا؟
لە تەموزی ساڵی 1990 دواین سەردانی حوسنی موبارەك سەرۆكی میسر بوو بۆ عیراق ، ئامانجی سەردانەكە ئەوە بوو سەدام لە داگیركردنی كوەیت پاشگەز بكاتەوە.
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا پاش هەڵگیرسانی جەنگ حوسنی موبارەك سەرۆكی میسر كۆبونەوەكانی پشت پەردەی نێوان خۆی و سەدام حوسینی ئاشكراكرد. 
لەكۆنگرە رۆژنامەنووسێكدا موبارەك رایگەیاند: زانیاریم پێگەیشتبوو كە سەدام حوسێن هێز لەسنوری كوەیت كۆدەكاتەوە ولەبەر ئەوە بریارم دا سەردانی بەغدا بكەم.
كاتژمێر 8و30 خوولەكی بەیانی موبارەك گەیشتە فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی و پاشان لە كۆشكی كۆماری چاوی بە سەدام حوسێن و تاریق عەزیزی وەزیری دەرەوەی عیراق دەكەوێت.
موبارەك ئاشكرای دەكات لە سەدام حوسێن م پرسیوە بۆچی هێز لە سنوری كوەیت كۆدەكاتەوە؟ لەوەڵامدا سەدام حوسێن دڵنیایی كردمەوە بەنیازی هیچ هێرش و پەلاماریەك نیە.
موبارەك دەڵێت گومانم هەبوو لەبەر ئەوە داوام لەسەدام كرد بەتەنها ودوور لە وەفدی هەردوولا كۆببینەوە ، تا بەراشكاوانە نیازی خۆی ئاشكرا بكات و جارێكی دیكە تەئكیدی كردەوە نیازی داگیركردنی كوەیت ی نیە.
ئەو دەڵێت بەسەدام حوسێن م راگەیاند هەموو شتێك بە راوێژ لەنێوان براكاندا چارەسەر دەبن و رێككەوتین كۆبونەوەیەك لەنێوان سەدام و میری كوەیت شێخ جابر رێكبخەین و رێكمان خست و پاش چەند رۆژێك كۆبونەوەكە ئەنجامدرا.
موبارەك باسی لەوە كردوە لەكاتی گەشتەكەیدا لە بەغداوە بۆ كوەیت گوێم لێبوو ئاژانسی هەواڵەكانی عیراق بڵاویانكردەوە كە كۆبونەوەكەی نێوان سەدام وموبارەك تەنها بۆ تاوتوێ كردنی پەیوەندیەكانی نێوان هەردوو وڵات بوە و باس لەكێشەكانی نێوان عیراق و كوەیت نەكراوە.
ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات كە پێی سەیر بوە هەواڵەكە بەو شێوەیە بڵاوكراوەتەوە چونكە ئەو ئامانجی ئەوە بوە براكان لەیەكتر نزیك بكاتەوە و یەك ریزی عەرەب بپارێزێت.
باسی لەوەشكردوە هەستم بەدڵ تەنگی كرد ،بەڵام لای خۆمەوە رامگەیاند كێشە نیەو ئەو قۆناغەش تێدەپەرێنرێت رۆژی 26ی تەمووز ی 1990 نوێنەرێًكم رەوانەی عیراق كرد تا پێیان بڵێت ئەوە مەعقوڵ نیە ، بەڵام وەڵاممان دەست نەكەوت.
وتیشی لەكاتێكدا لە خودا دەپارامەوە مانگی ئاب بە ئارامی تێپەرێنین بەڵام رۆژی 2ی مانگی ئاب هێزەكانی عیراق كوەیت یان داگیركرد.
راشیگەیاند:دووچاری ئیفلیجی مێشك هاتم ،چونكە من كەسێكی سەربازییم و لە لێكەوتەكانی ئەو جەنگە دەگەیشتم و باوەڕم بەوە نەدەكرد كە چی روودەدات لەعیراق؟
سكای نیوز