فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا لێكۆڵینەوە لە سزادانی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا دەكات

وەرزش 21/06/2021

ئاژانسەكان: پێدەچێت هەڵبژاردەی ئەڵمانیا روبەڕوی سزایەكی توندی دارایی ببێتەوە لەلایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا (یوفا) بەهۆی نیشانەی كاپتنی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا مانیۆل نوێر، كە لە یاری هەڵبژاردەكەی بەرامبەر پورتوگال نیشانەی كاپتنی فەڕمی پاڵەوانێتیەكەی نەبەستوە، بەڵكو نیشانەكەی بریتیبووە لە نیشانەی هاورەگەزخوازەكان و ئەم رەفتارەی نوێریش پێچەوانەی یاساكانی یوفایە و بەسەرپێچی ئەژمار دەكرێت، و پێدەچێت ئەم رەفتارەی نوێر یەكێتی تۆپی پێی ئەڵمانیا روبەڕووی سزایەكی دارایی قورس بكات.