ئەنشیلۆتی واز لە خامێز ناهێنێت

وەرزش 20/06/2021

رۆژنامەكانی ئیسپانیا هەواڵێكیان بڵاوكردەوە سەبارەت بە گەڕانەوەی خامێز رۆدریگێز تەمەن 30 ساڵ و یاریزانی هێرشبەری هێڵی ناوەندی یانەی ئێڤەرتۆنی ئینگلیزی و هەڵبژاردەی كۆڵۆمبیا بۆ یانەی ریاڵ مەدرید.
دوای وەرگرتنی ئەركی راهێنەرایەتی یانە شاهانەكە لەلایەن ئیتاڵی كارلۆس ئەنشیلۆتی راستەوخۆ ئەو راهێنەرە داوای لە ئیدارەی یانە ئیسپانیەكە كردووە بە گەڕانەوەی خامێز لە ئێڤەرتۆنی ئینگلیزیەوە بۆ ریاڵمەدرید.
جێی وەبیر هێنانەوەیە هەر هەمان راهێنەر كاتێك ئەركی راهێنەرایەتی یانەی ئیڤەرتۆنی ئینگلیزی گرتە دەست داوای لە ئیدارەی یانە ئینگلیزیەكە كرد كە خامێز بگوازنەوە ریزەكانی، چونكە لەوكاتەدا زێدانی راهێنەری پێشوی ریاڵمەدرید هیچ گرنگیەكی بە تواناكانی ئەو یاریزانە نەدەدا.