خشتەی تاقیکردنەوەکانی ١٢ـی ئامادەیی بڵاوکرایەوە
چاودێر
وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان خشتەی ئەزموونە گشتییەکانی قۆناغی دوازدەی ئامادەیی بە هەموو بەشەکانییەوە بۆ ساڵی خوێندنی 2020- 2021ی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: 25ی تەمموز تاقیکردنەوەکان دەست پێ دەکەن و لە 18ی ئابیش دوایین تاقیکردنەوە ئەنجام دەدرێت.
وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا باسی لەوەش کردووە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەزمونەکان خوێندکاران ئاگادار دەکاتەوە کە خولی یەکەمی ئەزموونە گشتییەکانی قۆناغی دوازدەی ئامادەیی بە هەموو بەشەکانییەوە لە ڕۆژی 25ی تەمموز دەست پێ دەکات و لە 18ی ئابیش دوایین تاقیکردنەوە ئەنجام دەدرێت.
خشتەی تاقیکردنەوەکان: