كۆمسیۆنى باڵا مەرجەكانی بانگەشەی هەڵبژاردن رادەگەێنێت

ڕاپۆرت 20/06/2021


ئا/ رەمەزان شێخانی
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان مەرجەكانی هەڵمەتەكانی بانگەشەی هەڵبژاردنی راگەیاند كە پێش ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردن ئەنجامدەدرێت 
جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان رایگەیاند كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان كارەكانی لەگەڵ ئەمینداریەتی بەغداو فەرمانگەی شارەوانیەكان رێكدەخات سەبارەت بەو شوێنانەی كە نابێت پۆستەری هەڵبژاردنەكانی تێدا هەڵبواسرێت.
غەلای ئاشكرای كرد بەكارهێنانی كەتیرەو نوسینی سەر دیوار لە هەڵمەتی هەڵبژاردنەكان قەدەغەیە 
و تیشی نابێت پۆستەری هیچ كەنادیدێك بەدووری كەمتر لە 100 مەتر لە ناوەندەكانی دەنگدان هەڵبواسرێت 
راشیگەیاند قەدەغەیە هیچ ئامرازێك لە ئامرازەكانی تایبەت بە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان بەكاربهێنرێت.
وتەبێژی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان باسی لەوەشكرد قەدەغەیە بینای وەزارەت و دام و دەزگا حكومیەكان و شوێنەكانی خودا پەرستی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن قۆرخ بكرێت و لۆگەی رەسمی حكومەتیش نابێت بۆ چالاكی هەڵبژاردن بەكاربهێنرێت 
جەختیشی كردەوە نابێت فەرمانبەران و دەسەڵاتدارانی حكومەت پێگەی و دەسەڵاتی خۆیان بۆ بەژەوەندی خۆیان بەكاربهێنن لە هەڵبژاردنەكاندا.
ئەو باسی لەوەشكرد رێگە نادرێت كاریگەری لەسەر دەنگدەران دروست بكرێت و هیچ جۆرە فشارێك یاخوود بەڵێنی پێدانی پارە بە دەنگدەران بدرێت تا كاریگەری لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەكان دروست بكات.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد رێگە نادرێت حزب و قەوارە سیاسیەكان و كاندیدان بەیاننامەی ساختەو ناراست بڵاوبكەنەوە بەمەبەستی ناوزڕاندنی قەوارە یان كاندیدێك.
غلای وتیشی قەدەغەیە هیچ كاندید یان حزبێك لەهەڵمەتەكانی بانگەشەی هەڵبژاردنەكاندا بانگەشە بۆ توندوتیژی  تائیفی و نەتەوەیی و ئاینی و مەزەهەبی و عەشایەری و هەرێمایەتی بكەن لە رێگەی بەكارهێنانی پۆستەرو درووشم یان دەزگاكانی راگەیاندنەوە.
روونیشیكردەوە رێگە نادرێت هێرش بكرێتە سەر هیچ هەڵمەتێكی بانگەشەی تایبەت بە حزب و فراكسیۆن و كاندیدانی دیكە .
غەلای ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە ریگە نادرێت راگەیاندن و پرۆگرامی كار بەناو كەسانێكەوە بڵاوبكرێنەوە كە ناویان لە تۆماری لیستی كاندیداندا تۆمار نەكرابێت 
بریارە رۆژی 10ی مانگی كانونی یەكەم ی ئەم ساڵ پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەرێوەبچێت.