ئاڵوگۆڕی ساڵانەی بازرگانیی نێوان هەرێم و ئێران شەش ملیار دینارە
چاودێر
سەرۆکی یەکێتیی ھاوردە و ناردنکارانی ھەرێمی کوردستان ڕایگهیاند، ئێران و ھەرێمی كوردستان ساڵانە بە بەھای ٦ ملیار دینار ئاڵوگۆڕی بازرگانی دەکەن.
لهوبارهیهوه، مستەفا عەبدول ڕەحمان سەرۆکی یەکێتیی ھاوردە و ناردنکارانی ھەرێمی کوردستان ڕاگەیاندووه، ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە دەروازە سنوورییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئێران بەردەوامە و بههۆی بهڕێوهچوونی ههڵبژاردنهكانی سهرۆكایهتیی ئێرانیشهوه ھیچ گرفتێك بۆ جوڵهی بازرگانی دروست نەبووه.
وتیشی: "ئێران دووەم وڵاتی جیھانە لە دوای تورکیاوە، کە زۆرترین کاڵا و شمەک بۆ ھەرێمی کوردستان ھەناردە دەکات و پەیوەندییەکی پتەوی ئابووری و بازرگانیش لە نێوان ئێران و ههرێمدا ھەیە."
بهوتهی سەرۆکی یەکێتیی ھاوردە و ناردنکارانی ھەرێمی كوردستان، ساڵانە بە بەھای 6 ملیار دینار ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان ھەرێمی کوردستان و ئێران دەکرێت.