میلانی ئیتالیا هەوڵی گواستنەوەی سیرجیۆ رامۆس دەدات

وەرزش 18/06/2021

رۆژنامەكانی ئیسپانیا بڵاویانكردەوە بەمەبەستی گواستنەوەی بۆ پێكهاتەی یانەكەی میلانی ئیتالیا لە وتوێژدایە لەگەڵ سێرجیۆ رامۆسی بەرگریكاری پێشوی یانەی ریاڵمەدرید ئیسپانیا.
 بەرنامەی شیرنیجیتۆی ئیسپانیی رایگەیاندووە رامۆس ئامادەیە بە گرێبەستێك و بۆماوەی دوو ساڵ لە یانە ئیتالیەكە بمێنێتەوە لەبەرامبەر بەخشین 20 ملیۆن یۆرۆ و گرێبەستێكی ساڵانە بە بڕی 15 ملیۆن یۆرۆ بۆ هەر ساڵێك.
لە ئێستا زەڵاتان ئیمبراهیمۆڤیچی سویدی خاوەنی بەرزترین موچەیە لە یانەكە بە بڕی حەوت ملیۆن یۆرۆی ساڵانە.
رامۆسی تەمەن 35 ساڵ لە كۆتایی ئەم مانگەدا سەرجەم پەیوەندیەكانی لەگەڵ یانەی شاهانە كۆتایی دێت هیچ لایەكیان ئامادەنەبون بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستكەیان.
رامۆس خاوەنی كۆمەڵێك نازناوە لەگەڵ یانەكەیدا وەك باشترین یاریزانی چامپیۆنسی ساڵی 2016 و هەروەها باشترین بەرگریكاری ئەوروپا بۆ ساڵەكانی 2016-2017 و 2017 -2018.
هەروەها رامۆس لە 16 ساڵی رابردودا لە یانە شاهانەكەی ئیسپانیا خاوەنی 22 نازناوە:
 پێنج جار لیگا ئیسپانیا، دوو جار شای ئیسپانیا، چوار جار یانە پاڵەوانیەكانی ئەوروپا، چوار جار سوپەری ئیسپانیا، سێجار سوپەری ئەوروپا، لەگەڵ چوار نازناوی جامی یانەكانی جیهان.