یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا یاری كۆتایی یۆرۆ 2020 لە ویمبڵی بۆ بۆدابێست دەگوێزێتەوە

وەرزش 18/06/2021


رۆژنامەی تایمزی بریتانی: لە بڵاوكراوەیەكدا یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا (یوفا) رایگەیاند هەموو ئامادەكاریەكی خێرایان ئەنجامداوە بۆ گواستنەوەی یاری كۆتایی یۆرۆ 2020  لە یاریگای ویمبڵی لەندەن بۆ یاریگایەكی تر.
ئەم هەوڵەی یوفا دوای ئەوە هات، كە حكومەتی بریتانیا تا ئێستا هیچ گۆڕانكاریەكانی لە بڕیارەكانی خۆپارێزی ڤایرۆسی كۆرۆنا نەكردوە سەبارەت بە ئامادەبوونی هاندەرانی وڵاتانی تر لە یاریگای ویمبڵی، رێكخەرانی پاڵەوانێتی یۆرۆ بۆ ئەو مەبەستە لە وتوێژی بەردەوامدان لەگەڵ حكومەتی بریتانیا، چونكە بریتانیا تا 21/6 هیچ گۆڕانكاریەك بەسەر بڕیارەكانی خۆپارێزی كۆرۆنا ناهێنێت. 
رۆژنامەی تایمزی بریتانی وتیشی: یوفا یاریگای بودابێستی پایتەختی هینگاریا بە باشترین شوێنگرەوەی یاریگای ویمبڵی دیاریكردووە بۆ یاریی كۆتایی یۆرۆی 2020 ئەگەر هاتوو بریتانیا رێگەی نەدا بە هاندەران لە دەرەوەی بریتانیا ئامادە بن.