هێرش كرایە سەر بارەگای هەدەپە لەئیزمیر

جیهان 17/06/2021


ئاژانسەكانی توركیا ڕایانگەیاند كەمێك لەمەوبەر لەلایەن هاوڵاتییەكی توركی ڕەگەزپەرستەوە هێرش كراوەتە سەر بارەگای هەدەپە لەئیزمیر.
وەك ئاژانسەكان دەڵێن كەسێك بەتەنها هێرشەكەی ئەنجامداوە و دواتر یەكێك لەو كەسانەی بەبارمتە گرتووە كە لەناو بیناكە كاری كردوە و هاوكات ئەندامی پارتی دیموكراتی گەلان بوە, دوای هاتنی پۆلیس داوایان لە ئەنجامدەری هێرشەكە كردوە كە بارمتەكە ئازاد بکات بەڵام لەكۆتاییدا كەسەكە لەلایەن تاوانبارەكەوە كوژراو دواتر تاوانبارەکە لەلایەن پۆلیسەوەدەستگیكرا.
سەرۆكی فراكسیۆنی هەدەپە ساروهان ئولوچ لەپەرلەمانی توركیا ڕایگەیاندبەهۆی هەڵكوتانەسەر بارەگای هەدەپە لەشاری ئیزمیر بەداخەوە ئەندامێكی هەدەپە بەبارمتە گیراوە و دواتر لەلایەن ئەو كەسەی هەڵیكوتاوەتە سەر بارەگاكە كوژراوە.