دەوامی فەرمانبەران زیاد دەكرێت

ڕاپۆرت 16/06/2021

چاودێر: 

جووتیار عادل گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند دەوامی فەرمانبەران ئاسایی دەبێتەوە و ئەو بەرنامەی پێشتر دانرابوو بۆ دەوامی فەرمانبەران نامێنێت.
جووتیار عادل لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەبارەی بودجەوە گوتی: بەغدا بڕیاری داوە مانگانە بڕی 200 ملیار دینار بۆ هەرێم بنێرێت.
گوتیشی: هیوادارین لێبڕینیی مووچەش نەمێنێت، مووچە ئاسایی بكرێتەوە.