شیری دایكانی شیردەری تووشبو بە كۆرۆنا زیانی بۆ كۆرپەلە نیە

ڕاپۆرت 15/06/2021


رەمەزان شێخانی 
بەگوێرەی لێكۆڵینەوەیەكی پزیشكی شیری ئەو دایكانەی تووشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنان وشیر دەدەن بە كۆرپەكانیان هیچ شوینەواریەكی ڤایرۆسەكەی تێدا نیە و بگرە دژە تەنەكان دەگیۆزێتەوە بۆ منداڵەكە.
لە لێكۆڵینەوەكەدا كە دەستەی توێژینەوەی رەسمی ئیسپانیا ئەنجامیداوە دەركەوتوە ، دایكانی شیردەری راسپاردوە تەنانەت لە كاتی تووشبوونیش بە نەخۆشیەكە لە شیردانی سروشتی بەردەوام بن 
لەلێكۆڵینەوەكەدا كە لەسەر راسپاردەی ئەنجومەنی باڵای توێژینەوەی زانستی و یەكێك لە نەخۆشخانەكانی ڤالنیسیا ئەنجامدراوە وناوی لێنراوە " میڵك كۆرۆنا" روونكراوەتەوە هەر سمپڵێك كە لەشیری دایكانی شیردەر وەرگیراوەو شیكاری بۆ كراوە هیچ سمپڵێك لە شیرەكە ترشەڵۆكی ڤایرۆسی كۆرۆنای تێدا نەبوە
"ماریا كارمن كولادۆ" بەرپرسی پرۆژەكە روونیكردوەتەوە شیری ئەو دایكانەی تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون لە شیرەكەیاندا دژە تەنی تێدا بوە كە بەرگری لەش بەهێزتردەكات.
 ئاژانسی فەرەنسا بڵاویكردوەتەوە : سیلیسیلیا مارتینیز كۆستا لە بەشی پزیشكی منداڵان لە نەخۆشخانەی " كلینیكۆ دی ڤالنیسیا" تەئكیدی كردوەتەوە كە ئەنجامی لێكۆڵینەوەكە جەختی كردوەتەوە لەسەر گرنگی شیردانی سرووشتی دایكان لە هەموو دۆخەكاندا 
پاش شیكار كردنی 75 سمپڵ لەشیری ئەو دایكانەی شیری سروشتی دەدەن و هەڵگری كۆرۆنا ڤایرۆسن دەركەوتوە بەهەمان شێوەی ئەو دایكانەی كە ڤاكیسنی ئاسترازینیكا و مۆدیرنا ڤایزەر یان وەرگرتوە شیرەكەیان مەوادی دژە تەنی تێدایە .
هەروەك لە لێكۆڵینەوەكەدا دەركەوتوە شیری ئەو ژنانەی بەركەوتەی ڤایرۆسەكەن وكە یەك ژەمە ڤاكسینی یان وەرگرتوە لەگەڵ ئەو ژنانەی كە دوو ژەمە ڤاكسینیان وەرگرتوە بەبێ ئەوەی بەركەوتەی ڤایرۆسەكە بن هەمان رێژەی دژە تەن لە شیرەكانیاندا هەبوە. 
سكای نیوز