بەڵگەی سوننەت لە گوتاری سەلەفیزمدا چ گرفتێکی هەیە؟

کوردستان 10/06/2021

پلاتفۆڕمی دابڕان و فێمێنیزمی ڕۆشنگەری هەشتەم دیالۆگی سەكۆی جیاوازی بەناونیشانی (گرفتی بەڵگەی سوننەت لە گوتاری سەلەفیزمدا) بۆ نووسەر عەبدوڵا نەسروڵا ڕێكدەخات.

كۆڕەكە ڕۆژی شەممە 12/6/2021 كاتژمێر چواری پاشنیوەڕۆ لە هۆڵی شەهید ئازاد هەورامی لە تۆڕی ناوەندی ڕۆشنگەری چاودێر بەڕێوەدەچێت.
پلاتفۆڕمی دابڕان و فێمێنیزمی ڕۆشنگەری لە وەرزێكی نوێی چالاكیەكانیاندا بانگەوازی دیالۆگە جیاوازەكانیان ڕاگەیاندووە، لەم چوارچێوەیەدا بانگهێشتی بەڕێزتان دەكەین بۆ سەكۆی جیاوازی تەنها پێوەرمان دیالۆگی زانستی و ڕەخنەی ئازادە، تۆ دەتوانی جیاوازیەكانت لەم سەكۆیەدا بخەیتەڕوو.
نووسەر عەبدوڵا نەسروڵا ، لە ساڵی 1974 لە هەڵەبجەی شەهید لەدایكبووە، لە زانكۆی دهۆك بەكالۆریۆسی لە شەریعەتی ئیسلامدا بەدەستهێناوە، هەروەها ماستەری لە (ئیلاهیات) لە زانكۆی ئیلام بەدەستهێناوە.
سێ بەرهەمی چاپكراوی هەیە لەگەڵ چەند بەرهەمێكی دیكە كە هێشتا چاپ نەكراون.