عەلی حەمەساڵح قەرزەکانی شاسوار عەبدولواحید ئاشکرادەکات

کوردستان 10/06/2021

کەناڵی NRTی سەر بە نەوەی نوێ، لە وێنەیەکی بەراوردکاری لە نێوان مژدە مەحمود پەرلەمانتاری نەوەی نوێ و عەلی حەمە ساڵح پەرلەمانتاری گۆڕان، ئاماژە بەوەدەکات کە پەرلەمانتارەکەی گۆڕان دەیەوێت پاساو بۆ لێبڕینی موچە بهێنێتەوە بەوەی کە ئاشکرایکردوە داهاتی مەرزەکانی باشماخ و پەروێزخان کەمیکردوە، بەڵام مژدە مەحمود دەڵێت داهاتی حکومەت بەشی دوو موچە دەکات.. ئەمەش پەرلەمانتار عەلی حەمەساڵحی توڕە کردوەو لە کۆمێنتێکدا بۆ پەیجی فەیسبوکی کەناڵی NRT رەخنە لە شاسوار عەبدولواحید دەگرێت و دەڵێت: یەکێ ٦٥ ملیار قەرزار بێت و کە پارەی خەڵکی کوردستانەو لەسەر تەلەفزیۆن بڵێ دینارێک قەرزار نیم.. ھەر ئەمەی لێ چاوەڕێ دەکرێت.

دەقی کۆمێنەتەکەی عەلی حەمەساڵح:

ھیواموایە ئەم کۆمێنتە نەسڕنەوە
ئێوە وەک کەناڵێکی حیزبی یەک ئامانجتان ھەیە خەڵک جنێو بە من بدات.. لەکاتێکدا من بە وردەکاری باسی دوو خاڵم کردووە..
کاری پەرلەمانی لێکۆڵینەوەو بەدواداچون کۆکردنەوەی بەڵگەیە نەک قسەی گشتی و یاری بە ھەست و سۆزی خەڵک..
یەک: وتومە لە بەھۆی گەندەڵی و گرێبەستی خراپ لە بەرمیلێک نەوت ٢٢ دۆلار دەمێنێتەوە بۆ دارایی..
دوو: بە شاھیدی خەڵکی کوردستان من دوو ساڵە باسی قاچاخی و کۆمپانیاکاری مەرزەکان دەکەم، ئەو کاتەی من باسم کرد خەڵکی دیکە خەریکی سەفقە بوو لەگەڵ قاچاخچیەکان چۆن دۆسیەکەی دابخرێت...
من چۆن دژی پارتی و یەکێتیم دژی ئەوەش وەستاوم کە بە سەفقەیەکی تری سیاسی چاوپۆشی لە قەرزی بازرگانیەکان نەکرێت..
یەکێ ٦٥ ملیار قەرزار بێت و کە پارەی خەڵکی کوردستانەو لەسەر تەلەفزیۆن بڵێ دینارێک قەرزار نیم.. ھەر ئەمەی لێ چاوەڕێ دەکرێت..
شتی تر ماوە بۆ تن..
بۆ خەڵکی بە ویژدان دەزانێت من چۆن شەڕی فەساد دەکەم و خەڵکیش چۆن خەریکی سەفقیەو دەیەوێت ھەڕەشەی خۆپیشاندانیش بکات و دواتر بڵێت نەمکرد لەبەر ئارامی کوردستان و بیکاتە سەفقە..
ئەمە قسەکانی منە بزانن چیم وتوە..