عیراق: زیاتر لە 3400 بازرگانی مادەی هۆشبەر دەستگیردەكرێن

ڕاپۆرت 01/06/2021


ئا/ رەمەزان شێخانی 
لەماوەی 4مانگی رابردوودا هێزە ئەمنیەكانی عیراق زیاتر لە 3400 بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەكەن ،كە بەگەورەترین ئۆپراسیۆنی لەو جۆرە دادەنرێت لە ساڵی 2003ەوە تا ئێستا
سەرچاوەیەكی ئەمنی بڵاویكردوەتەوە ئەم هەڵمەتە گەورەترین هەڵمەت بوە و هێزە ئەمنیەكان لە مانگی كانونی دووەم ی ئەمساڵ 851 بازرگانیان دەستگیركردوە كە بازرگانی ماددەی هۆشبەر بوون و لەو هەڵمەتانەدا دەستگیركراوە بەسەر 14 كیلۆ و 997 گرام حەشیش و 2كیلۆ و 465 گرام ئەفیون و 12 كیلۆ و 242 گرام ماددەی كریستال و 44هەزارو 303 حەبی كبتاگۆن و 39 هەزارو 664 حەبەی سڕكردنی مێشكدا.
بەگوێرەی سەرچاوەكە لە هەڵمەتەكانی مانگی شوباتی ئەم ساڵی هێزە ئەمنیەكاندا 859 تۆمەتباری ماددەی هۆشبەر دەستگیركراوەو دەستیش گیراوە بەسەر 6كیلۆو 351 گرام حەشیشە و 2كیلۆو 19گرام ئەفیون و 11كیلۆو 31 گرام كریستال و 15 كیلۆو 382 گرام هیرۆین دا.
لەمانگی ئازار 889 بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركراوەو دەستیش گیراوە بەسەر 4 كیلۆو 154 گرام حەشیشەو 23 گرام ئەفیون ،5 كیلۆو 627 گرام كریستا و 7 گرام هیرۆین و 285هەزارو 086 حەبی كبتاگۆن و 191 هەزار و433 حەبی سڕكردنی مێشك.
بەگوێرەی ئامارەكە لەمانگی نیسان 859 كەس دەستگیركراوە كە بازرگانیان بەماددەی هۆشبەرەوە كردوە هەروەك دەستیش بەسەر 17 كیلۆو 253 گرام حەشیش و 80 گرام ئەفیون و 7 كیلۆو 538 گرام كریستال و 105 گرام كۆكایین و زیاتر لە 38هەزارو 358 حەبی كبتاگۆن و 32 هەزارو 274 حەبی سڕ كردنی مێشكدا گرتوە 
بەگوێرەی راگەینداروێكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری لەعیراق كە لەمانگی ئایاری رابردوو بڵاویكردوەتەوە نزیكەی 50% لاوان هۆگری ماددە هۆشبەرەكانن كە بەهۆی خراپی رەوشی ئابوریەوە پەنا بۆ بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەبەن.