وەزیری بەرگری عیراق هۆشداری دەدات لە هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆ

ڕاپۆرت 30/05/2021


ئا/ رەمەزان شێخانی
رۆژی شەممە جومعە عناد وەزیری بەرگری عیراق لەلێدوانێكیدا هۆشداری دا كە چەند لایەنێك هەن لەهەوڵدان بۆ هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆ لەعیراق دا
عناد لە راگەیاندراوێكدا بڵاویكردوەتەوە " هەمیشە فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق جەخت لەسەر پێویستی دان بەخوەدا گرتن و نەرشتنی خوێن دەكاتەوە لەبەرامبەردا هەندێك بێدەنگی سەرۆك وەزیران بە ترس لێكدەدەنەوە 
وەزیری بەرگری عیراق ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە چەند لایەنێك لە هەوڵدان شەڕو ئاشوب و پشێویی لەوڵاتدا بنێننەوەو بەنزین دەكەن بەسەر ئاگردا تا شەڕی ناوخۆ درووست بێت.
ئەو بەرپرسەی عیراق باسی لەوەشكردوە گریمان شێوازی دەستگیركردنەكەی قاسم موسلیح سەركردەی هێزەكانی حەشدی شەعبی هەڵەبێت ،بەڵام ناشكرێت چارەسەری هەڵە بەهەڵە وەڵامبدرێتەوە. 
وەزیری بەرگری عیراق لە لێدوانەكەیدا رایگەیاند بوو: ئێمە دژی سیاسەتی قۆڵ بادانین بەتایبەت كە میلیشیا چەكدارەكانی عیراق ناتوان ببنە مایەیی ترس ودڵە راوكێ و مەترسی بۆ سوپای وڵات دروست بكات.
جواد ئەلتلیباوی وتەبێژی میلیشیای عەسائیب ئەهل لحەق  هێرشی كردە سەر وەزیری بەرگری عیراق ولەراگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە "كاتێك وەزیری بەرگری عیراق لەگەڵ ئەمریكیەكان كۆدەبێتەوە دەڵێت سوپای عیراق لانی كەم پێویستی بە7 ساڵ مەشق وراهێنان هەیە تا ببێتە هێزێكی بەتوانا و دەڵێت سوپای عیراق توانای رووبەروبونەوەی چەكدارانی داعشی نیە و راشكاوانە داوا لە ئەمریكیەكان دەكات لەعیراق بمێننەوە.
بەڵام لەبەرامبەر هێزەكانی حەشدی شەعبی دەڵێت سوپای عیراق دەتوانێت رووبەروی دەوڵەتێك ببێتەوە.
وتیشی داوا لە وەزیری بەرگری عیراق دەكەین نەترسێت وجوامێرانە بە سوپای ئەو وڵاتە بڵێت سوپای عیراق پێویستی بە یارمەتی وڵاتی بێگانە نیە تا یارمەتییان بدات بۆ بەرگری كردن لە خاكی نیشتمان.
هەروەك عناد ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد ئەو هێزانەی حەشدی شەعبی كە لەسەرشەقامەكانی بەغدا هێزی خۆیان نمایش كرد بەراورد بە سوپای نیزامی عیراق خاوەنی هیچ هێزێك نیە و پرسی چۆن 40 ئۆتۆمبێل كە چەكدارانی حەشدی شەعبی لەسەری بوون دەتوانێت رووبەروی سوپای وڵاتێك ببێتەوە كە خاوەنی ئەو هەموو هێزو جبەخانەیە كە توانای رووبەروبونەوەی وڵاتێكی هەیە.
رۆژی چوارشەممەی رابردوو لەدژی دەستگیركردنی قاسم موسلیح فەرماندەیەكی هێزەكانی حەشدی شەعبی لەلایەن هێزێكی ئەمنیەوە بەتۆمەتی تێرۆر بوو بەهۆی بێزاری ونارەزایەتی هێزەكانی حەشدی شەعبی وپاشان گرژیەكە پەرەی سەند بۆ بڵاوپێكردنی هێزەكانی حەشدی شەعبی لەدەروازەكانی ناوچەی سەوز وگەمارۆی چەند بارەگایەكی حكومییان داو داوای ئازادكردنی موسلیحیان دەكرد.
لەبەرامبەر گرژی وئاڵۆزیەكانی عیراق ، ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا پشتیوانی خۆیان بۆ موستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق دەربڕی بەمەبەستی سەپاندنی سەروەری یاسا لەوڵاتدا.
قاسم موسلیح پێشتر فەرماندەی لیوای تفوفی سەر بەهێزەكانی حەشدی شەعبی بوو پاشان لە ساڵی 2017 كرایە فەرماندەی ئۆپراسیۆنەكانی حەشدی شەعبی لە ئەنبار.