لەبەر ئەم هۆكارانە هەرگیز قاچ مەخەرە سەر قاچ

تەندروستی پێش 4 هەفتە



چاودێر: 
زۆرێك لەخەڵكی  كاتێك دادەنیشن قاچ دەخەنە سەر قاچ ئەمەش  تا رادەیەك وەك خویەكی لێهاتوە، توێژینەوەكانیش ئەوەیان ئاشكرا كردووە كەئەم شێوازی دانیشتنە دەبێتە هۆی  گرژبونی خانەكانی مێشك.

ئەم جۆڕ دانیشتنەی كە پێی دەوتڕێت قاچ لەسەر قاچ  یەكێكە لە باوترین  شێوازەكانی دانیشتن ، بەم شێوەیە  وات لێدەكات  هەمیشە بتەوێت  بەردەوام  بیت لەسەری و  وەك خویەكی لێدێت ، ئەوەش دەر ئەنجامی   خراپی  دەبێت بەو پێیەی  كاریگەری هەیە لەسەر  لەسەر گرژبونی  خانەكانی مێشك .

توێژینەوەكان  ئاشكرایان كردوە  دانیشتن بۆ ماوەیەكی زۆر  بە شێوەی قاچ لەسەر قاچ  دەبێتە هۆی  بەرزبونەوەی  پەستانی خوێن، هۆكارەكەشی  ئەوەیە  كاتێك كە ئەژنۆیەكت  لەسەروی ئەژنۆكەی ترەوەیە خوێنی زیاتر  بۆ بەشی سەرەوەی لەش دەنێڕێت  بە تایبەتی  سنگ ئەوەش دەبێتە  هۆی پەستان .

توێژینەوەكان ئاماژەیان بەوەشداوە، هەندێك جاریش بە هۆی شێوازی دانیشتنەكەوە  تێكچونی باڵانس  لەلەشدا  دروست دەبێت  ئەوەش بە هۆی ناڕێكی لە نێوان ماسولكەی  ناوەوەی ڕان و  ماسولكەی دەرەوەی ڕاندا  دروست دەبێت و  كە دوا جار تێكچونی  باڵانسی لێ دەكەوێتەوە ٠

لە دوایین توێژینەوەشدا  ئەوە دەر كەوتوە  كە دانیشتن  بۆ ماوەی ٣ كاتژمێر  لە ڕۆژێكدا  بە شێوەی قاچ لەسەر قاچ  ڕەنگە ببێتە  هۆی ناڕێكی لە پشتداو  دروستبونی  ئازار لە ماسولكەكاندا ٠

ئامادەكردنی: گوڵزار فەرەج