بیبلیۆگرافیاى بڵاوکراوەکانی ناوەندی رۆشنگەریی چاو‌دێر... پرۆژەیەکی مێژوویی
لە چوارچێوەی
پرۆژەیەکی فراوان و مێژوییدا، بیبلیۆگرافیاى رۆژنامەی چاو‌دێر و تەواوی بەرهەمە
چاپکراوەکانی ناوەندی رۆشنگەری چاو‌دێر و مەلا بەختیار، لە 12 بەرگدا کۆکراونەتەوە، کە بریتیە لە 5500 لاپەڕە.
پرۆژەکەش لەلایەن نوسەر و بیبلیۆگرافەر بوار نوردەین ئامادەکراوەو ئێستا ئامادەیە بۆ چاپکردن .
ئەم پڕۆژەیە ١٢ بەرگ و نزیکەی ٥٥٠٠ لاپەڕەیە، بەرگەکان بەپێی مێژووی
نووسینی کتێب و بابەتەکان ڕیزکراون:
بەرگی یەکەم سێ تەوەرەیە: یه‌که‌م ته‌وه‌ره دوو به‌شه، یه‌که‌میان
بیبلیۆگرافیاى کتێبه‌کانى مه‌لا به‌ختیاره، که ساڵانى 1984- ٢٠٢٠ به زمانى
کوردى نووسراون، یان بۆ سه‌ر هەردوو زمانى عەرەبی و فارسی وه‌رگێڕدراون. دووه‌م به‌ش
پێڕستى نووسینه‌کانییه‌تى له کتێبى کوردی‌دا 2000- 2017.
دووه‌م ته‌وه‌ره
هه‌ر دوو به‌شه، یه‌که‌میان بیبلیۆگرافیاى ئه‌و کتێبانه‌یه، که له‌باره‌ى ئەوەوە
نووسراون 2001- 2002، دووه‌میان پێڕستکارى ئه‌و بابه‌تانه‌یه، که هه‌ر له‌باره‌ى
ئه‌وه‌وه له کتێبى کوردی‌دا نووسراون 1992- 2010.
سێیەم تەوەرەیش دوو به‌شه، یەکەم بیبلیۆگرافیاى
نووسینه‌کانییەتى له گۆڤارەکانی (مەکتەبی رێکخراوە دیموکراتیەکان) و (ناوەندی
رۆشنگەریی چاو‌دێر)دا (کانوونى یه‌که‌مى 1998- هاوینى 2019)، دووه‌م به‌شیش پێڕستى مه‌لا
به‌ختیارە له ڕۆژنامه‌ى چاودێردا، یه‌که‌م: پێڕستى نووسین، دووه‌م: چی لەبارەوە
نووسراوە، سێیه‌م: پێڕستى ئەو بابەتانەیە کە بە زمانانی تر نووسراون و بۆ سەر
زمانی کوردی وه‌رگێڕدراون.
بەرگی دووەم دوو تەوەرەیە: یه‌که‌میان بیبلیۆگرافیای هەر چوار گۆڤاری
(مەدەنییەت، ڕوانگە و ڕەخنە، دابڕان و زانستی دابڕان)، که تەنها بیبلیۆگرافیای
نووسه‌ران و وه‌رگێڕه‌کان ئاماده‌کراوه. دووه‌م ته‌وه‌ره‌ش بیبلیۆگرافیای چوار زنجیره
کتێبه، (کتێبی بڵاوکراوەی: ناوه‌ندی ڕۆشنگه‌ریی چاو‌دێر 2001- 2020، پڕۆژه‌ى 60 کتێب
ده‌رباره‌ى پێکهاته فکرییه‌کانى دیموکراسی 2001- 2009، پاشکۆى ڕه‌خنه‌ى چاو‌دێر
2007- 2014 و ڕۆژنامه‌ى چاو‌دێر 2008- 2009)، که هه‌ر یه‌کێکیان به‌پێى ژماره‌ى
زنجیره‌کانیان ڕیزکراون و جگەلە دانانی بەرگەکانیان، زانیاریى ته‌واوى ناسنامه و
ناوه‌رۆکیشیان بۆ نووسراوه‌ته‌وه.
بەرگی سێیەم تا دوانزەیەم بیبلیۆگرافیای ٦٥١ ژمارەی ڕۆژنامەی چاودێرە و ته‌نها بۆ نووسه‌ران
و وه‌رگێڕه‌کان. جگە لە بەرگی یەکەم، لە هەموو بەرگەکاندا، ناوه‌کان (نووسەر و
وەرگێڕ) به‌پێی پیته‌کانی زمانی کوردی (له ئه‌لفه‌وه تا یێ) ڕیزکراون.
جێگەی
ئاماژەیە جگە لەم پرۆژەیە، پێشتر بیبلیۆگرافیای چالاکی و بەرھەمی بنکەی روناکبیریی
گەلاوێژ لەلایەن بوار نوردەین ئامادەکراوە، بەم جۆرەی خوارەوە:
چاپی یەکەم: بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ-
مێژوو و بیبلیۆگرافیای چالاکی و بەرھەم، پاییزی ٢٠١٣، ٤٤٨ لاپەڕەی پێوانە گەورە.
چاپی دووەم: بنکەی
ڕووناکبیریی گەلاوێژ-مێژووی دامەزراندن، بیبلیۆگرافیای چالاکی و بەرھەم، ٢٠١٨ و
٥٦٦ لاپەڕەی پێوانە گەورە.
چاو‌دێر رۆژنامەیەكی سیاسی روناكبیریی كۆمەڵایەتییە، هەفتانە رۆژانی دوو شەممە بڵاودەكرایەوە. یەكەمین ژمارەی لە 4/10/2004، دەرچووە دواین ژمارەی کە ژمارە (651) بوو لە (2/4/2018) بڵاوکرایەوە