ئەرشیفی رۆژنامەی چاودێر بەشێوەی ئەلیکترۆنی خرایە بەردەست

رۆشنبیری 12/05/2021

لە چوارچێوەی پرۆژەی بە ئەلیکترۆنی کردنی ئەرشیفی تۆڕی ناوەندی رۆشنگەریی چاودێر، تەواوی ژەمارەکانی رۆژنامەی چاودێر کە 651 ژمارەیە بە شێوەی ئەلیکترۆنی دەخرێنە بەردەم ئەو کەسانەی دەیانەوێت سود لە ئەرشیفی رۆژنامەکە وەربگرن.
ئەم پرۆژەیە گرنگیەکی زۆری بۆ توێژەران و لێکۆڵەران و نوسەران هەیەو بە ئاسانترین شێوە دەتوانن هەر ژمارەیەکی رۆژنامەکەیان دەوێت بەدەستیبهێنن و سودی لێوەربگرن بۆ توێژینەوەو نوسینەکانیان.

بۆ بینینی ئەرشیفەکە کلیک لێرە بکە

چاودێر رۆژنامەیەكی سیاسی روناكبیریی كۆمەڵایەتییە، هەفتانە رۆژانی دوو شەممە بڵاودەكرایەوە. یەكەمین ژمارەی لە 4/10/2004، دەرچووە دواین ژمارەی کە ژمارە (651) بوو لە (2/4/2018) بڵاوکرایەوە.