خۆكاندید كردن بۆ سەرۆكایەتی ئیران دەستیپێكرد

ڕاپۆرت 11/05/2021


رەمەزان شێخانی
ئەمرۆ سێشەممە ناو تۆماركردن بۆ هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی ئێران دەستیپێكرد كە بڕیارە لە 18ی مانگی حوزیران ئەنجامبدرێت.
هەرچەندە دامەزراوە ئاینیەكانی ئێران هیوادارین رێژەی دەنگدەران زۆر بێت بەڵام 
پێدەچێت بەهۆی سزاكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران و خراپی رەوشی ئابووری ئێران و بەرزبونەوەی نرخی شتوومەك و زۆربوونی رێژەی بێكاری رێژەی بەشداری كردن لە پرۆسەی هەڵبژاردنەكاندا كەم بێت.
ماوەی خۆ تۆماركردن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئێران 5 رۆژ بەردەوام دەبێت پاشان لیستەكان دەخرێنە بەردەست دەستەی پارێزگار بۆ ووردبینی كردنی ناوەكان كە ئەنجومەنی پاراستنی دەستوورە كە چەند پێوەرێكی سیاسی و ئاینی دیاری كردوە بۆ كاندیدان  
پێشتر ئەم ئەنجومەنە ناوی چەندین كەسایەتی میانڕەوی دوورخستوەتەوە لەكاتی ئەنجامدانی پشكنینی ناوی كاندیدان
لەم خوولەدا حەسەن رووحانی بەگوێرەی دەستوور ناتوانێت جاریكی دیكە خۆی بۆ سەرۆكایەتی ئێران كاندید بكاتەوە چوونكە ماوەی هەشت ساڵە سەرۆكی ئەو وڵاتەیە كە دەكاتە دوو خوولی سەرۆكایەتی.
چەندین لایەنی سیاسی كاندیدیان هەیە بۆ سەرۆكایەتی ئێران لەوانەش لایەنە تووندرەوەكانی ئێران كە داوا دەكەن پەرە بەپڕۆگرامی ئەتۆمی ئێران بدرێت رووبەرووی جیهان ببنەوە 
هەروەها لایەنە میانرەوەكان كە دەیانەوێت پارێزگاری لە رەوشی هەنووكەیی ئێران بكەن و ، ریفۆرمخوازەكان كاردەكەن بۆ گۆرینی سیستمی ئاینی ئێران لەو ناوخۆی ئەو وڵاتەدا.
بەڵام ئەنجومەنی پاراستنی دەستوور رێگە بەو كاندیدانە نادات كە دەیانەوێت گۆرانكاری ریشەیی لە ئێران دا بەرپابكەن 
ئەنجومەنی دەستوور لە 12 ئەندام پێكهاتوە و لە ژێر چاودێری عەلی خامەنەئی رێبەری باڵای ئێران پشكنین ووردبینی بۆ كاندیدەكان دەكات
ژمارەیەكی بەرچاوو لە كاندیدەكان سەر بە سوپای پاسدارانی ئێرانن كە بەرژەوەندی باڵای ئابورییان هەیە و سەر بە باڵی خامەنەئین لەوانەش موحسین رەزایی فەرماندەی دیاری سوپای پاسداران و حوسین دەهەقان راوێژكاری خامەنەئی.
هەروەك رووستەم قاسمی وەزیری پێشووی نەوت و محەمەد باقر قالیباف سەرۆكی پەرلەمانی ئێران كە هەڵمەتێكی خوێناوی لەدژی خوێندكاران ئەنجامدا لە خۆپیشاندانەكانی ساڵی 1999
هەروەك لەنێو گەنجانی سوپای پاسداران سەعید محەمەد ی تەمەن 53 ساڵ خۆی كاندید كردوە كە سەرۆكی كۆمپانیایی "خاتم ئەلئەنبیاییە"كە تایبەتە بە بواری بیناسازیی سەر بە سوپای پاسدارانە كە بە گەورەترین گرووپی بازرگانی دادەنرێت لە ئێران دا.
سكای نیوز