پاش حەوت ساڵ وەستان، جارێکی تر گۆڤاری گەلاوێژی نوێ دەردەچێتەوە

رۆشنبیری 09/05/2021

ژمارە (٦٥)ی گۆڤاری (گەلاوێژی نوێ)
پاش حەوت ساڵ وەستان، وا جارێکی تر گۆڤاری گەلاوێژی نوێ دەردەچێتەوە. گەلاوێژی نوێ گۆڤارێکی وەرزی ئەدەبی و ڕووناکبیرییە و بنکەی ڕووناکبیری دەری دەکات.
گۆڤارەکە لەم شوێنانە دەست دەکەوێت: (ناوەندی غەزەلنووس، ناوەندی ڕۆشنبیری ڕەهەند، دەزگای جەمال عیرفان، کتێبخانەی سلێمانی، کۆشکی مەلا موحسین).
لەم ژمارەیەدا دەتوانن ئەم بابەتانە بخوێننەوە:
وتار و لێکۆڵینەوە
* ئایا دەکرێت لەدوای کارەسات شیعر بهۆنینەوە؟ .... کاوان محەمەدپوور
* ئەدەب بەکەڵکی چی دێت؟... تزڤێتان تۆدۆرۆڤ ... لە ئینگلیزییەوە: زاموا محەمەد
* سۆزان سەمانچی نهێنییەكان ئاشكرا دەكات ...... ئەحمەد محەمەد ئیسماعیل
* تا ئێستاش هەڵەبجە وەڵامی جەلیزادەی نەداوەتەوە ..... گۆریان هەڵەبجەیی
* ماڵێك لە قووڕ، بەڵام پڕ لە كتێب .... دوریس لیسینگ .... و: تارا شێخ عوسمان
* ئەحمەد محەمەد ئیسماعیل ... دەنگێکی تایبەتی چیرۆکی کوردی ... سیامەند هادی
دۆسیەی ژمارە
* ئەلیخۆ کارپێنتێر ...... باڵوێزی نوێگەریی ئەدەبی ئەمەریکای لاتین
* ئەلیخۆ کارپێنتێر ... نوێگەرێک لەسەر پێشینەی .... سیامەند هادی
* ئەلیخۆ کارپێنتێر و ڕیالیزمی جادوویی ...... مەریوان هەڵەبجەیی
* ئەلیخۆ کارپێنتێر لە گفتوگۆیەکدا ... ڕامون چائو ... و: مەریوان هەڵەبجەیی
* هەڵهاتووەكان ... چیرۆکی: ئەليخۆ كارپێنتێر .... و: ئارام ڕەشيد
چاوپێکەوتن
* وتووێژ لەگەڵ مەسعود بینەندە ..... ئا: ئیحسان میرەکی
چیرۆک
* بوکی دەریا ...... چیرۆکی: ڕەووف بێگەرد
* دەربارەی ئەزموونی ڕەووف بێگەرد ... بەختیار حەمەسوور
* فەرهاد .... چیرۆکی: ئەحمەد غوڵامی ...... و: دامون
شیعر
* شاعیرەکان وەک گوڵاڵەسوورە خەڵکی هیچ وڵاتێک نین ... شیعری: هیوا قادر
* مێژووی خاوەندارێتی دەق و گرتەی چاوی هەڵۆ .... تەڵعەت تاهیر
* چوار شیعر .... شیعری: مەروان عەلی .... و: عەبدوڵڵا تاهیر بەرزنجی
خوێندنەوەی کتێب
* ئامادە: چرک .... ئەو چیرۆکانەی پێویستە بخوێنرێنەوە
* زۆربای ئێرانی .... ڕۆمانێک لەنێوان شۆڕش و تاراوگەدا
* تراژیدیای نووسەرانی ڕووس
* ژیانی نووسین ... ئاشنابوون بە ئەزموونی چەند نووسەرێک