3 سەكردەی داعش لە كەركوك دەستگیردەكرێن

عێراق 08/05/2021


ئەمرۆ شەممە ئاژانسی هەواڵگری عیراق بڵاویكردەوە 3 سەركردەی داعشی یان دەستگیركرد لە پارێزگای كەركوك
شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە راگەیاندراوێكدا بڵاویكردوەتەوە مەفەرەزەكانی سەر بە دەزگای هەواڵگری ولێكۆڵینەوەی ئیتیحادی توانیویان 3 تێرۆریستی داعش دەستگیربكەن كە هەرسێ تێرۆریستەكە بران.
بەگوێرەی راگەیاندراوەكە یەكێك لەوتێرۆریستانەی لە دیوانی سەربازی داعش كاری كردوە وپلەی یاریدەدەری ئەمنی داعش بوە لە قەزای داقوق و بەرپرسی كاروباری خێزانەكانی داعش بوە
تێرۆریستی دووەم بەرپرسی ئیداری بوە لە دیوانی سەربازی و یاریدەدەری كارگێرٍی گشتی بوە لە ناوچەكانی باشووری خۆرئاوای كەركوك و بەرپرسی گەیاندنی خۆراك بوە بە تێرۆریستانی داعش لەناوچەی وادی شام 
تێرۆریستی سێهەم بەهەمان شێوە لە دیوانی سەربازی داعش كاری كردوە لە هەردوو كەرتی داقوق و سەڵاحەدین و هەرسێ تێرۆریستەكە بران و سەر بە خێزانێكی تێرۆریستین.
بەگوێرەی راگەیاندراوەكەی شانەی ئەمنی تێرۆریستەكان لەناوچەی وادی شام دەستگیركراون لە پارێزگای كەركوك.