لیژنەی دارایی: بەرزبونەوەی نرخی نەوت كورتهێنانی بوودجە پڕدەكاتەوە

ئابوری 08/05/2021


ئەمرۆ شەممە لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق بڵاویكردەوە كورتهێنانی دارایی لە یاسایی گشتی بودجەی ساڵی 2021 بە 32 تریلیۆن دینار دەخەمڵێندرێت ،بەڵام بەرزبونەوەی نرخی نەوت یارمەتی حكومەت دەدات بۆ پركردنەوەی ئەو كورتهێنانە.
ناجی سعیدی ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق بڵاویكردوەتەوە : كۆی خەرجییەكان لە پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021 دەگاتە 129 تریلیۆن دینار وكورتهێنانی بودجەش دەگاتە نزیكەی 32 تریلیۆن دینار
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە لە پرۆژە یاسای بودجە نرخی یەك بەرمیل نەوت بە 45 دۆلار خەمڵێندراوە وبەرزبونەوەی نرخی نەوت لە بازارەكانی جیهان ئەو كورتهێنانە پڕدەكاتەوە 
95% بودجەی عیراق پشت بەداهاتی نەوت بەستراوە بۆ خەرجییەكان 
بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ساڵی 2020 ودابەزینی نرخی نەت لە بازارەكاندا عیراق دووچاری قەیرانی دارای بوەتەوە