وڵاتێك ژمارەیەكی پێوانەیی گیان لەدەستدان بەهۆی كۆرۆناوە تۆماردەكات

تەندروستی 08/05/2021


ئەمرۆ شەممە لەگەڵ بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ،لە هیندستان ژمارەیەكی پێوانەیی بەمردن بەهۆی ئەو پەتایەوە تۆماردەكرێت بۆ رۆژی سێیەم لەسەر یەك ژمارەی تووشبوونی رۆژانە دەگاتە زیاتر لە 400هەزار تووشبوو
وەزارەتی تەندروستی هیندستان بڵاویكردەوەتەوە لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا زیاتر لە 4هەزارو 187 كەس بەهۆی كۆرۆنا ڤایرۆسەوە گیانیان لەدەستداوە بەوەش ژمارەی ئەو كەسانەی بەهۆی كۆرۆناوە گیان لەدەستداوە گەیشتوەتە 240هەزار كەس.
هەروەك وەزارەتی تەندروستی بڵاویكردوەتەوە لەسەرەتای بڵاوبونەوەی ئەو ڤایرۆسەوە لە هیندستان ژمارەی تووشبووان گەیشتوەتە 21 ملیۆن و 900هەزار كەس.
پسپۆران گومانیان هەیە لەو ژمارانەی كە وەزارەتی تەندروستی بڵاویان دەكاتەوەو پێیان وایە ژمارەكە زۆر لەوە زیاترە 
 ئاماژەیان بۆ ئەوەشكردوە تا كۆتایی مانگی ئایار بڵاوبونەوەی ئەو نەخۆشیە دەگاتە ترۆپك و ژمارەكە زۆر زیاد دەكات.