سایتی چاودێر ژمارەی بازنە و کورسیەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بڵاودەکاتەوە

عێراق 06/05/2021

بۆ یەكەمجار لەمیدیای كوردیدا، سایتی چاودێر تەواوی ژمارەی بازنە و كورسییەكانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق لەشارەكانی هەرێمی كوردستان و ناوچە دابڕێنراوەكان بڵاودەكاتەوە. كە بەم شێوەیەی خوارەیەوە:

 

پارێزگای هەولێر
ژمارەی بازنە: چوار بازنە
ژمارەی کورسی: 15 کورسی، لەو 15 کورسیە چوار کورسیان بۆ کۆتای ژنانە

 

پارێزگای سلێمانی
ژمارەی بازنە: پێنج بازنە
ژمارەی کورسی: 18 کورسی، لەو 18 کورسیە پێنج کورسی بۆ کۆتای ژنانە

 

پارێزگای دهۆک
ژمارەی بازنە: سێ بازنە
ژمارەی کورسی: 11 کورسی، لە کۆی ئەو 11 کورسیە سێ کورسیان بۆ کۆتای ژنانە



پارێزگای کەرکوک
ژمارەی بازنە: سێ بازنە
ژمارەی کورسی: 12 کورسی، لەو 12 کورسیە سێ کورسی بۆ کۆتای ژنانە



 

پارێزگای دیالە
ژمارەی بازنە: چوار بازنە
ژمارەی کورسی: 14 کورسی، لەو 14 کورسیە چوار کورسی بۆ کۆتای ژنانە

 

پارێزگای سەڵاحەدین
ژمارەی بازنە: سێ بازنە
ژمارەی کورسی: 9 کورسی، لەو 9 کورسیە سێ کورسی بۆ کۆتای ژنانە

 

پارێزگای نەینەوا
ژمارەی بازنە: 8 بازنە
ژمارەی کورسی: 31 کورسی، لەو 31 کورسیە هەشت کورسی بۆ کۆتای ژنانە