رۆژێکی تری رەش

کوردستان 04/05/2021

ئەمڕۆ دادگای پێداچونەوەی هەرێم، بڕیاری سزادانی پێنج گیراوەکەی بادینانی پەسەند کرد کە سزاکەیان شەش ساڵ بەندکردنە...

لەوبارەیەوە حاکم شێخ لەتیف، لە نوسینێکدا ئەم بڕیارە بە مەترسیدار دەزانێت و بە رۆژێکی رەش ناوی دەبات.

دەقی نوسینەکەی حاکم شێخ لەتیف:

 

رۆژێکی تری ڕەش
لەتیف شێخ مستەفا
بەداخەوە دەستەی سزای دادگای پێداچونەوەی ھەرێم کە لە پێنج دادوەر پێک دێن بەزۆرینەی دەنگی سێ دادوەر سزای بەندکردنی رۆژنامەنوسان و چالاکوانانی بادینانی پەسەند کرد
رۆژێکی رەش و وەرچەرخانێکی ترسناک لەروی بەکارھێنانی دادگا بۆ سزادانی سیاسی ، ناوبانگی ھەرێمیش زیاتر ناشیرین دەکات
تاقە رێگا مابێ ئەوەیە کە سەرۆکی ھەرێم لەئاستی وتەکانی خۆی بێ و بڕیارێکی لێبوردنی تایبەتیان بۆ دەربکات، چونکە پێش بینی ناکرێ تازە دەستەی گشتی دادگای پیداچونەوەش بریارەکەی بۆ بگۆڕدێت یان بیەەێت بیگۆرێت ئەگەر داوای راستکردنەوەش بکرێ، ئەگەر گریمان سەرۆک رازیش بێ بیدات بەدەستەی گشتی.
تێبینی / جارێ بڕیارەکەیان چاپ و ئیمزا نەکراوە ھیوادارین چاوی پێدا بخشێنەوە دنیا ئەوەندەی بەبەرەوە نیە ، چونکە باش دەزانن بێ گوناحن و تاوانیان نەکردوە، ھەروەک چۆن دادگای تاوانەکانی دھۆک پێشتر لە کەیسی ھاوشێوەی مامۆستا بەدەل بەرواری بریاریدابوو کە ئەوەی مامۆستا بەدەلی پێ تاوانبار کراوە تاوان نیەو دەچێتە خانەی ئازادی رادەربڕین و رەخنە گرتنەوە