وەزارەتی دەرەوەی عیراق بانگهێشتی باڵیۆزی توركیا لەبەغدا دەكات

عێراق پێش 1 هەفتە


وەزارەتی دەرەوەی عیراق بڵاویكردەوە وەك نارەزایەتێك لەدژی بەسەركردنەوەی هێزەكانی توركیا لە هەرێمی كوردستان وبەبێ هەماهەنگی كردن لەگەڵ عیراق بانگهێشتی هەڵسۆرێنەری كاروباری باڵیۆزخانەی توركیایان كرد لە عیراق پێیان راگەیاندوە بوونی هێزە كانی توركیا لە عیراق نایاساییە.
لە راگەیاندراوێكدا وەزارەتی دەرەوەی عیراق بڵاویكردوەتەوە رۆژی دووشەممە هەڵسۆرێنەری باڵیۆزخانەی توركیایان لەبەغدا بانگهێشت كردوەو یاداشتنامەیەكی نارەزایی حكومەتی عیراق یان پێشكەش كردوە كە ئیدانەی سەردانەكەی خەلوسی ئاكاری وەزیری بەرگری توركیایان كردوە بۆ عیراق كە بەبێ هەماهەنگی و رەزامەندی حكومەتی عیراق سەردانی هێزەكانی توركیای كردوە كە بەشێوەیەكی نایاسایی لەعیراق جێگیركراون 
هەروەك لە راگەیاندراوەكەدا وەزارەتی دەرەوەی عیراق ئیدانەی لێدوانەكانی وەزیری ناوخۆی توركیایان كردوە كەرایگەیاندبوو بەنیازن بنكەی سەربازیی هەمیشەیی لە كوردستان دابمەزرێنن.
لەبەشێكی دیكەی راگەیاندراوەكەدا هاتوە حكومەتی عیراق بەتوندی پێشێلكاریەكانی توركیا بۆ سەروەری خاكی عیراق لەلایەن هێزەكانی توركیا رەتدەكەنەوە كە ئەو جۆرە كردارانە پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتیەكانە.
رۆژی شەممەی رابردوو خەلوسی ئاكار وەزیری دەرەوەی توركیا بنكە سەربازیەكانی توركیای لەهەرێمی كوردستان بەسەركردەوەو تەئكیدی كردەوە كە وڵاتەكەی سوور لەسەر نەهێشتنی تێرۆر لەناوچەكەدا
پێشتریش سلیمان سویلۆ وەزیری ناوخۆی توركیا رایگەیاند: ئەنقەرە بەنیازە بنكەی سەربازی هەمیشەی لە باكوری عیراق دابمەزرێنێت.