حكومەتی هەرێم: حەوت هەزار دووموچەمان راگرتوە

کوردستان 04/05/2021


بەرپرسێك لە حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردوەتەوە دەستیان كردوە بە راگرتنی مووچەی ئەو كەسانەی كە زیاتر لە یەك مووچە وەردەگرن و بەگوێرەی ئەو بەرپرسە تا ئێستا موچەی حەوت هەزار كەسیان راگرتوە.
لەوبارەیەوە سەباح موخلیس بەریوەبەری ئامار لە خانەنشینی هەرێم بڵاویكردوەتەوە وەكو خانەنشینی هەرێم 14 بەریوەبەرایەتیان هەیە و داوایان لەو بەریوەبەرایەتیانە كردوە هەر كەسێك زیاتر لە مووچەیەكی هەیە مووچەكەی راگرن.
روونیشیکردەوە، ئەو کەسانەی موچەیان راگیراوە، پێویستە سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکەی خۆیان بکەن بۆ ئەوەی بزانرێت ھۆکار چییە موچەکەیان راگیراوە، چونکە ئەوانەی زیاتر لە موچەیەکیان هەبێت، لە تۆماری بایۆمەتری دیار دەبێت بۆیە پێویستە پشتگیری بێنن لە بایۆمەتریی ھەرێم بۆ سەلماندنی ئەوەی کە یەک موچەیان ھەیە.
سەباح موخلیس باسی لەوەشکرد، "ئەوەی بە نایاسایی موچەی وەرگرتبێت کە زیاتر بێت لە موچەیەک راستەوخۆ یەکێکیان دەبڕدرێت."

لە ماوەی رابردووشدا، وەزارەتی دارایی هەرێم بڵاویكردەوە ، موچە و خانەنشینی ١٠ هەزار و ٦٠٩ موچەخۆر راگیراوە، كە لە سیستمی بایۆمەتری دووجار یان زیاتر ناویان تۆماركرابوو