والی فەلوجەی سەر بە داعش لەهەرێمی كوردستان دەستگیر دەكرێت

عێراق 04/05/2021


شانەی راگەیاندنی ئەمنی عیراق لە راگەیاندراوێكدا هەواڵی دەستگیركردنی چەكدارێكی داعش ی راگەیاند لە هەرێمی كوردستان كە بە والی فەلوجە ناسراوە
بەگوێرەی راگەیاندراوەكە چەكدارەكە ناوی ئەبو عەلی جەمیلیە و بەپێی ماددەی 4 ی تیرۆر داواكراوە.
یەحیا رەسول وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی عیراق رایگەیاند: تۆمەتبارەكە بەهەماهەنگی لەگەڵ ئاسایشی هەرێمی كوردستان دەستگیركراوە.
ئەو تێرۆریستە دەستگیركراوە دانی بەوەدا ناوە كە بەشداری كردوە لە دەیان هێرشی تێرۆرستیدا و لە ساڵی 2005 پەیوەندی بە رێكخراوی تێرۆریستی قاعیدەوە كردوە وپاشان پەیوەندی بە رێكخراوی داعش ەوە كردوە