ژمارەی تووشبوان بە كۆرۆنا لە هیندستان 20 ملیۆن تێدەپەرێنێت

تەندروستی 04/05/2021


بەگوێرەی داتا رەسمییەكانی وڵاتی هیندستان ئەمرۆ سێشەممە ژمارەی تووشبوان بە كۆرۆنا ڤایرۆس لەوەتەی ئەو نەخۆشیە لەو وڵاتە بڵاوبوەتەوە 20 ملیۆن تووشبووی تێپەڕاندوەو نەخۆشخانەكان توانای وەرگرتنی تووشبووانیان نەماوە و جمەیان دێت.
بەگوێرەی ئامارەیەكی وەزارەتی تەندروستی ئەو وڵاتە لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 357هەزارو 229 كەسی دیكە تووشی ئەو نەخۆشیە هاتوون بەوەش ژمارەی تووشبوان گەیشتوەتە 20 ملیۆن و 300هەزار كەس.
هەروەك لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 3هەزارو 449 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە بەوەش ژمارەی ئەو كەسانەی لەهیند بەهۆی كۆرۆنا ڤایرۆسەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتوەتە 222هەزارو 408 كەس ئەمە لە كاتێكدا پسپۆران و كەسانی شارەزا پێیان وایە ژمارەكە زۆر لەوە زیاترە و ئاشكراناكرێت.
پزیشكان و پسپۆران دەڵێن ژمارەكە بەدەیان جار لەو ژمارەیە زیاترە وپێیان وایە رۆژانە زیاتر لە 3ملیۆن كەس تووشی ئەو نەخۆشیە دەبن.